فەرهەنگ و هونەر

01:01 - 26/5/2020

ساڵرۆژی کۆچی دوایی شارەزای ئەدەب و هونەری کوردی کەریم_شارەزا،

🔹ساڵرۆژی کۆچی دوایی شارەزای ئەدەب و هونەری کوردی #کەریم_شارەزا،

شاعیر، رەخنەگر و لێکۆلەر
ژمارەی کتێبەکانی کە خۆی لە ٢٠ کتێب دەدا، جگە لە چەندین کتێبی دەستنوس (١٤ دەستنووس) ئاماژەی نووسەرێکی گەورەمان پێدەبەخشی. تەمەنی دەست بەکاربوونی وەک نووسەر دەگاتە ٦٢ ساڵ. نیو سەدە زێتریش لە خزمەت ئەدەب و مێژووی کوردی.
 شارەزا گرنگیەکی تایبەتی دەدا بە کلتوری شاری کۆیە، چونکە حاڵی بوو، کە شاری ئەدەب و هونەرە
یەکەم به‌رهه‌مى ساڵى ١٩٥٢ له‌ گۆڤارى هه‌ولێر بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، یه‌كێك بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانى لقی هه‌ولێری یه‌كێتـی نووسه‌رانی كورد
خاوه‌نى سروودى (نه‌ورۆزه‌ مه‌ستم به‌نه‌غمه‌ی بولبل، مه‌ستم به‌عه‌تری بنه‌وشه‌و سومبول
کاری رۆژنامەوانیشی کردووە لە گۆڤاری "هەولێر" و ڕۆشنبیر و نووسەری نوێ.
 دوا گوتەی ئەم رووناکبیرە لە دیداریدا ئەوە بووە" حەزدەکەم بەر لەوەی بمرم دەڵەتێکی کوردی سەربەخۆ ببینم".
لە رۆژی 1928/3/4دا لە گەڕەکی هەواو لە کۆیە شاری ئەدەب و هونەر و خەباتی کوردایەتی لە دایکبووە.
- نازناوی شاعیر(شارەزا)یە و بە کەریم شارەزا ناسراوە.
- لە بنەماڵەیەکی ئەدەب پەروەری هۆشیار پەروەردە بووە.
لە ٢٣ی ئەیاری ٢٠١٥ کۆچی دوایی کردو ماڵئاوایی لێکردین لە گۆرستانی دەروێش خدر لە کۆیە بە خاک سپێردرا. - بەرهەمە چاپکراوەکانی
1- ئازادی و ژیان- دیوانی شیعر- بەغدا 1960
2- کۆیە و شاعیرانی- بەرگی یەکەم، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی- بەعدا 1961
3- رێگەی دەور- دیوانی شاعیر- نەجەف1971
4- گفتوگۆیەکی ئەدەبی- هاوبەش- بەغدا 1973
5- ئەسیری شاعیر- بە هاوبەشی لەگەڵ جەبار جەباری- هەولێر 1974
6- پەندی پێشینان لە شیعری کوردیدا- بەغدا- کۆری زانیاری 1976
7- لە یادی گێوی موکریانی دا- ئامادەکردن هەولێر 1982
8- سێوەی هونەرمەندی کورد- لێکۆڵینەوە- بەغدا 1982
9- پەندی بەروار کاری- لێکۆڵینەوە- بەغدا 1982
10- چەپکێک لە شیعرەکانی سامی عەودال- بەغدا 1982
11- نالی زمانی ئەدەبی یەکگرتووی کوردی- لێکۆڵینەوە- بەغدا 1984
12- دیوانی حاجی قادری کۆیی- بەغدا 1986
13- ناودارانی جیهان- بەرگی یەکەم- سلێمانی 2007
14- ئەفسانە لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا- هەولێر 2007
15- کۆیە لە رەوتی شارستانیەتدا(هابەش)- هەولێر 2009
16- کۆیە و شاعیرانی(لێکۆڵینەوەیی ئەدەبی(بەرگی دووەم).
١٧ مەلا ئەسعەدی مەقامبێژ کورد- بە هاوبەشی لەگەڵ حوسین حاجی قادر- هەولێر2011
١٨-ديواني شارەزا 2016 هەولێر
جگە لەم بەرهەمە ئەدەبی و هونەرییە چاپکراوانەیشی(9) کتێبی قوتابخانەی قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی ئامادەیی لەگەڵ مامۆستایانی پسپۆڕ داناوە یا وەرگێڕاو

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.