ڕاپۆرت

12:47 - 8/7/2020

دابان محمد،ئەندام پەڕلەمانی کوردستان بۆ وەزیری کشتوکاڵ

دابان محمد،ئەندام پەڕلەمانی کوردستان بۆ وەزیری کشتوکاڵ:


"بەرپرسی یەکەم و کۆتایی تۆیت"
#ھەورامان_نیوز
ساڵى پار به‌ دواداچونم كرد، بۆ دۆسییه‌ى ڕێگه‌ پێدانى 5
هه‌زار ته‌ن، په‌تاته‌، (( كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا نایاسایى بو)) له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ بكرێت بۆ كارگه‌یه‌ك له‌ هه‌ولێر، به‌و بیانوه‌ى په‌تاته‌ى خۆماڵى، به‌ كه‌ڵكى چیس و فینگه‌ر نایه‌ت! ده‌ركه‌وت خودى ئه‌و په‌تاته‌یه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌نیازن بیهێنن، خراپه‌ و چه‌ندین نه‌خۆشى پێوه‌یه‌، كارگه‌یه‌كى چپسیش، پێویستى به‌ به‌هاى 3 ملیۆن دۆلار په‌تاته‌ نیه‌!
خۆ ئه‌گه‌ر قسه‌ى وه‌زیرى كشتوكاڵ ڕاست بێت! ته‌ماته‌ى خۆماڵى به‌ كه‌ڵكى دۆشاو نه‌یه‌ت، به‌رپرسى یه‌كه‌م و كۆتایى ئه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌شى پێنه‌كراوه‌، جوتیار وشیار بكاته‌وه‌ و هانیان بدات، جۆرێك په‌تاته‌ و ته‌ماته‌ به‌رهه‌م بهێنن، بۆ كارگه‌ى چپس و دۆشاو به‌كه‌ڵك بێت! ئیتر ئیشى كارگه‌ى دۆشاوى شاره‌زور و ناوچه‌كانى تر، ئیشى كارگه‌كانى چپس و فینگه‌ر له‌ هه‌ولێر و سلێمانى چیه‌؟ ساغكردنه‌وه‌ى دۆشاوى له‌به‌رمیلكراوى ئێرانى؟ یان قوتوى صینى؟ یاخود په‌تاته‌ى خراپ و نه‌خۆشى وڵاتانى دراوسێ؟

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.