منداڵان

02:12 - 1/5/2020

خوێندن لە سەردەمی کۆرۆنا لە وڵاتی تایوان

خوێندن لە سەردەمی کۆرۆنا لە وڵاتی تایوان

ھەورامان_نیوز
🔷قوتابیانی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە وڵاتی تایوان  خەریکی خواردنی ژەمی نیوەڕوانیانن لە ناو پۆلدا، لەکاتێکدا کە ھەموو مێزەکانیان بە پلاستیك جیاکراوەتەوە وەك ڕێکارێك تاوەکو خۆیان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن.
🔹تایوان بەیەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێت کە توانیویەتی سەرکەوتنێکی بەرچاو  بەدەستبھێنێت لە ڕووبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەجۆرێك تا ئێستا لەو وڵاتە 429 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و  لەو ژمارەش تەنھا 6 کەس مردوون.
🔹کرانەوەی ناوەندەکانی خوێندن لەو وڵاتە لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ڕێکخراوی یونسکۆی نەتەوە یەکگرتوەکان لە 185 وڵاتی جیھاندا دەوامی سەرجەم خوێندنگاکان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ھەڵپەسێردراوە ، واتە لە ھەر ١٠ خوێندکاردا ٩ خوێندکار لە خوێندن بێبەشن لە ئێستادا.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.