ڕاپۆرت

03:02 - 7/7/2020

خورماڵ : لە دژی کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا

خورماڵ :

 لە دژی کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا،ھاوڵاتیان  ھەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکەن
#ھەورامان_نیوز
ھاوڵاتیانی ناحیەی خورماڵ لەدژی بریاری کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی،ھەرەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەکەن
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا، لەپێناو زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی، جۆزەی 16 ئەمپێری بۆ ناحیەی خورماڵ و دەوروبەری دانرا، بەڵام لە ئێستادا  لە بریارێکییدا، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی داوا لە پارێزگای ھەڵەبجە دەکات کە جۆزەکان لاببرێن و پێدانی کارەبای نیشتمانی وەکو ناوچەکانی دیکە لێبکاتەوە.
ئەگەرچی لەسەروبەندی بڕیاری دانانی جۆزەکەدا،ھاوڵاتیان ناڕەزایەتیان نیشانداو داوایان کرد کە سیستەمی پێدانی کارەبا بە جۆزە جێبەجێنەکرێت،بەڵام ھەر زوو بڕیارەکە چوویە بواری جێبەبجێکردنەوە بە بەڵێنی پێدانی 18 کاتژمێر کارەبا لە شەو و ڕۆژێکدا.
ئەمە سەرباری ئەوەی ھەموو ماڵێکی خورماڵ لەبەرامبەر بەستنی جۆزەکەدا، بڕی (12,000 دینار)ی لێوەرگیراوە.
بەڵا لە ئێستادا دوای نزیکەی دوو ساڵ لەجێبەجێکردنی بریاری دانانی جۆزەدا، بەبیانووی کەمبوونەوەی بەرھەمھێنانی وزەی  کارەبا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی لە بڕیارێکیدا داوا لە پارێزگای ھەڵەبجە دەکات کە پێدانی کارەبا ئاسایی بکەنەوە و جۆزەکان لاببرێن تاوەکو وەکو سەرجەم شوێنەکانی دیکە کارەبا بە ناحیەی خورماڵ بدرێت.
لەبەرامبەردا، دانیشتوانی خورماڵ و دەوروبەری ھەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەکەن لە ئەگەری کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دا.
ئێمەش وەکو #ستافی_ھەورامان_نیوز پشتیوانی خۆمان بۆ داوای ھاوڵاتیانی خورماڵ دەردەبڕێن و دژی ئەم بریارە دەوەستینەوە.

 

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.