هەورامان

01:09 - 28/7/2020

خورماڵ:دانانی نەخشەی گەورەی کوردستان بۆ جوانترکردنی دیمەنی شارەکە

خورماڵ:دانانی نەخشەی گەورەی کوردستان بۆ جوانترکردنی دیمەنی شارەکە

ھەورامان_نیوز لەکارێکی ناوازەدا لە ناحیەی خورماڵ نەخشەی گەورەی کوردستان لەسەر شەقامی گشتی خورماڵ دانرا و ئەنجامدەرانی ئەوکارەش دەڵێن"بۆ جوانتر کردنی دیمەنی شارەکەیانە." دانانی نەخشەی گەورەی کوردستان و نەخشاندنی ئاڵای کوردستان لەسەری، لە بیرۆکەی (وەستا عسمان حسین)ەو بە ھاوکاری لەگەڵ (وەستا بەکری خەیات) کارەکەیان ئەنجامداوە. لەلێدوانێکیدا بۆ ھەورامان_نیوز، و.عسمان حسین کە خاوەنی بیرۆکەکەیە و دروستکردنی نەخشەکەییش ھەر ئەوکێشاویەتی ڕایگەیاند:ئەم کارەیان لەگەڵ و.بەکری خەیات پێکەوە ئەنجامداوە و ئامانجیش لێی جوانترکردنی دیمەنی شارەکەیانە. ھەروەھا وتیشی"سەرەتا ویستوویانە کە لەبری نەخشەکە، جووتێ کڵاش دابنێن،بەڵام دواتر ئەم بیرۆکەیان بۆ ھاتووە و دەستیان بەجێبەجێکردنی کردووە."

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.