ئابووری

01:41 - 21/5/2020

حکومەت دەست لەکار بکێشێتەوە و حکومەتی کاربەڕێکەر کارەکان بەڕێوە بەرێت

ئەحمەدی حاجی ڕەشید: 🔹 حکومەت دەست لەکار بکێشێتەوە و حکومەتی کاربەڕێکەر کارەکان بەڕێوە بەرێت


#ھەورامان_نیوز
ئەحمەدی حاجی ڕەشید،ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بەم دۆخەی ھەرێمی کوردستان دەنوسێت:
بەکورتی
🔷پێناچێت ئەم کابینەی حکومەتی هەرێم بتوانێت چاکسازی بکات و ناشتوانێت هەموو گرفتەکان لەگەڵ بغداد چارەسەر بکات و پەرلەمانیش ناتوانێت ئەو دەزگایە بێت کە بتوانێت سنور دانێت بۆ حکومەت بەهۆی لاسەنگی لەنێوان هێزەکاندا و گرفتەکانی ئابوری و سیاسی و ئیداریش تابێت قوڵتر دەبنەوە و بە کاراکتەرەکانی ئەم کابینەیە چارەسەر نابن بۆیە پێویستە هێزەسیاسیەکان چارەسەرێک بۆ ئەم بارودۆخە لەم دۆخە هەستیارەدا بدۆزنەوە بەوەی :
🔹یەکەم : حکومەت دەست لەکار بکێشێتەوە و حکومەتی کاربەڕێکەر کارەکان بەڕێوە بەرێت.
🔹دووەم : پەرلەمان یاسای هەڵبژادنەکان هەموار بکات و سیستەمی فرەبازنەو چارەسەری کۆتاکان و کەمینەکانیشی تیدا بێت.
🔹سێ هەم : پەرلەمان بەردەوام بێت و لەماوەی (٦) مانگدا هەلبژادن بکرێت ، لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا بۆ کەمکردنەوەی گزی و فرت و فێڵی دەسەڵاتدارەکان و لەهەمانکاتدا وەرگرتنی شەرعیەتی نیو دەوڵەتی .
🔹چوارەم : شاندێکی هاوبەش لەهێزە پێکهێنەرە کانی پەرلەمان لەگەڵ بغداد دانوستان بکەن لە چوارچێوەی دەستورو یاسا کارپێکراوەکان.
ئەم بابەتە دەبێت ببێت باس و خواستی هێزە سیاسی و میدیا کارگەرەکان تا دەرئەنجامێکی گونجاو بەدەست دێت  ئەگەر نا لەدەست دانی ئەوەی کە هەیە لە ئارادایە.

01:44 - 21/5/2020 نوێ کراوەتەوە

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.