کوردستان

01:49 - 2/8/2020

حاڵی نەخۆشخانەی ڕزگاری

حاڵی نەخۆشخانەی ڕزگاری

ڕێبوار خەلیل هیدایەت

حاڵی نەحۆشخانەی ڕزگاری زۆر لەوپەڕی خراپی دایە  بەڵام تا ئۆکسجین نەبڕا  و نەخۆشەکان نەمردن ڕووی ڕاگەیاندنی تێنەکرا .
 ئۆکسجین لە شەوی چوارشەم لەسەر پێنجشەممەوە بڕاوە و بەیانی سەعات شەش ڕاگەیەنراوە کە ئۆکسجین نەماوە ،  ژمارەیەک نەخۆش بەو هۆیەوە مردن . ئەوە ڕاست نیە کە کەس بەو هۆیەوە نەمردووە  . 
 بەگوێرەی سەرچاوەیەکیش  بەڕێوبەری نەخۆشخانە ئەو شەوە  ئامادەیی  نەبووە و تەنانەت مۆبایلەکەشی داخستووە   و  بە ناچاری چوونەتە  ماڵەوە بەدوایدا  .
کارگەی  ئۆکسجینی  بەشی پێداویستی ناکات . لە سلێمانیەوە دەهێنرێت  و هیچ یەدەگێک نیە ، واتە ئەگەر ئۆتۆمبیلی هێنانی ئۆکسجین دوابکەوێت  ئۆکسجین دەبڕێ  و کارەسات ڕوو دەدات   .
گومانی گەندەڵی زۆر  لە دابین کردنی دەرمان و خواردن بۆ نەخۆشەکانی کۆڕۆنا  هەیە . بە جۆرێک : 
ئەو دەرمانەی کە بەکار دێت فابڤیر  ( fabvir )   هی کۆمپانیایەکی ناوخۆییە و هەر پاکەتی بە 200  دۆلار لەسەر حکومەت حیساب دەکرێ ،   هەرچەندە  وا  باس دەکرێ لە هندستان  بە کەمتر لە 5 دۆلار  بێت  و  دکتۆر و  کارمەندان سکاڵایان لەو دەرمانە  هەیە دەڵێن  سوودی نیە بەڵکو زیانیشی  هەیە بۆ نەخۆشانی کۆڕۆنا  . 
لە دابین  کردنی خواردن  شتی سەیر  دەبیسترێ . 
نەخۆشی کۆڕۆنا  شلە و  سوپ و  ڤیتامینی   پێویستە . کەچی ئەوان هەمبەرگەریان پێدەدەن . هەر  هەمبەرگەرێک و بوتڵێک ئاو  بە  14  دۆلار  لەسەر  حکومەت حیساب دەکرێ  .    ئەگەر ماکدۆناڵدیش بێ  بەو   نرخە گرانە  و نەخۆشی تەنگەنەفەس و  ژێر ئامێری  ئۆکسجین    ناتوانێ  هەمبەرگەر  بخوا  . 
دۆخی  کرمەندان و  پزیشکانی نەخۆشخانەکە زۆر  خراپە . سەرەڕای  بێ مووچەیی  و ئیشی بەردەوام و ماندوو  بوون ژمارەیەکیان تووشی کۆڕۆنا  بوون  و  هەندێکیان ئامادە نین پشوو بدەن سەرەڕای نەخۆشیەکەیان . 
ئەوەی زیاتر  بێ تاقەتی کردوون دابەش نەکردنی   ئەو بڕە هاوکاریەیە کە دەوڵەمەندێک  بۆ  هاوکاری کارمەندان بەخشیبووی کە بڕەکەی (  300000)  دۆلار بوو  واتە سی دەفتەر  دۆلار . وا  باس دەکرێت کە لە نەخۆشخانەی ئیمارەتی دابەش کرابێ  چونکە ئەوێ  خەڵکی دەستڕۆیشتووی لێیە .

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.