ژنان

01:58 - 2/5/2020

بەھرەمەندێکی خاوەن پێداویستی تایبەت

فاتمە ھەمامی ناسرئابادی بەھرەمەندێکی خاوەن پێداویستی تایبەت


خوێنەری چیرۆکی ئەم بەھرەمەندە ئێرانیە بن لە..
#ھەورامان_نیوز
🔺فاتمە ھەمامی ناسرئابادی ھونەرمەندێکی وێنەکێشی ئێرانی تەمەن 28 ساڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتە.
🔺ئەو تووشی شەلەل بووە بەڕێژەی لە %85 ،بەڵام وازی لە خەونەکەی نەھێناوە کە وێنەکێشانە.
🔺ئەو پەنجەی پێیەکانی بەکاردەھێنێت بۆ کێشانی وێنەی ناوازە کە لەم دواییەدا وێنەکانی لە ئینەتەرنێتدا دەنگدانەوەیەکی زۆریان دایەوە.
🔺ئەو ئارەزووی یاری فوتبۆڵ دەکات و ھاندەری ھەریەکە لە کریستیان ڕۆناڵدۆ لیۆنێل میسیەوە و وێنەی ھەردووکیانی کێشاوە.
🔺ئەو دەڵێت ھاوڕێکانی یارمەتیان داوە کەوێنەکان بنێرێت بۆ لالیگا(خولی ئیسپانی)و ئەوانیش درێسکی ڕاستەقینەی لالیگایان بۆ ناردۆتەوە.
🔺فاتمە دەڵێت"ئەستێرەی ھەڵبژاردەی پورتوگال،  ڕۆناڵدۆ بەڵێنی پێداوم ئەگەر سەردانی ئێران بکات، سەردانم بکات و لە نزیکەوە ئەو وێنەی خۆی ببینێت کەمن کێشاومە.
🔺فاتمە وێنەی چەندین کەسایەتی بەناوبانگی کۆمیدێ و جیھانی کێشاوەو ئاواتە خوازە کە ئەوەندە بەناوبانگ بێت ھەرکەس ھاتە ئێران ، بێنە سەردانی و لە نزیکەوە چاویان بە کارە ھونەریەکانی بکەوێت.
لەکۆمێنت ئەو وێنەی لیۆنێل میسی دادەنێم کە فاتیمە کێشاویەتی.

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.