چالاکیەکان

02:26 - 8/5/2020

ئەمڕۆ2020/5/5لەدرێژەی کار وچالاکییەکانی ڕێکخراوی هایمابە ئامادە بونی سەرۆکی ڕێکخراوبەڕێز(بابەکردڕەی )

ئەمڕۆ2020/5/5لەدرێژەی کار وچالاکییەکانی ڕێکخراوی هایمابە ئامادە بونی سەرۆکی ڕێکخراوبەڕێز(بابەکردڕەی )


بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری وهونەری سلێمانی لەئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراو،لەپای دڵسۆزی سەرجەم  ئەندامانی ڕێکخراوودڵسۆزی وپەرۆشیمان بۆکاروچالاکی،وێڕای بەخێرهاتنی بەڕێز کاک( بابەکر دڕەی ) وبەڕێز کاک (زاهیری کەریمە ڕەش ) کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی وپاڵپشتی ڕێکخراودوای خوێندنەوەی بەیان نامەیەک لە لایەن بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراو،ئەندامانی ڕێکخراوداوای هاوکاری تەواویان لەحکومەت وپارێزگار ولایەنی بەرپرسی سلێمانی کرد بەزوترین کات پەرە بە سەرجەم کاروچالاکییە هونەری وڕوشنبیرییەکان بدرێت .هەر بەم هۆیەشەوەخەڵاتی ڕێکخراوی هایما لەلایەن کاک بابەکر بەخشرایە بەڕێز کاک (زاهیری کەریمە ڕەش )وهەندێک پێداویستی وەرزشی وەک یەکەمین چالاکی دوای ڤایرۆسی کۆرۆنابەخشرایەتیپی وەرزشی شۆڕش. بەهیوای کاری باشترو جوانتر بەهاوکاری هەمولایەک
بەیاننامەیەک لە رێکخراوی ھایماوە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و   
      لایەنە پەیوەندیدارەکان
دەمانەوێت سوپاسی رێکخراومان ئاراستەی ھەوڵ و ماندوبونی بەرێزان پارێزگاروقائیمقام و بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و پۆلیس و تەندرووستی و تەواوی کارمەندان و دەزگا پەیوەندیدارەکان بکەین کەلەماوەی رابردودا بێگوێدان بەماندوبون کاریانکرد بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی نوێی(covid19) ھەوڵ و ماندوبون و شەنخونیان بۆ ئێمە مایەی شانازیە..
بەڕێزان دوای کەمبونەوەی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەخۆشبەختانە راگەیەنراوەکانی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەبەوەدەکەن ئەم ڤایرۆسە مەترسیەکانی کەمبوەتەوەو زۆرێک لەشاروشارۆچکەکان ھیچ توشبویەکیان تێدانیە، بۆیە ئێمە وەک رێکخراوی هایما بۆ ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، ئەمڕۆ ٥-٥-٢٠٢٠، بەئەنجامدانی ئەم چالاکیە ی ئەمڕۆکە بەسەرکردنەوەی ورزشکارانی دەڤەری شارەزوور وهەورامانە دەمانەوێت کلیلی دەست پێکردنەوەی چالا کییە کان بین لەشاری سلێمانی . هەروەک لای هەموان ڕون وئاشکرایە شاری سلێمانی پێشەنگی سەرجەم چالاکی هونەری ڕۆشنبیریەکانە وە خۆی پایتەختی ڕۆشنبیرییە،داواکارین لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پاریزگاری سلێمانی ولایەنی پەیوەندیداری ئەم شارە خۆشەویسەتە ھاوکارو پشتیوانی تەواوبن بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکیەکان و ئاساییکردنەوەی ژیانی تەواوی ھاووڵاتیان.
 ‌                  لەگەڵ ڕێزدا    ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی هایما
                لەگەڵ ڕێزدا
ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی هایــــما

بۆچوونی تۆ؟
Loading...
بۆچوون

هیچ بۆچوونێک دانەنراوە.